بەپێی دوایین زانیارییەکان، بەرپرسانی شیرکەتەکانی پەیوەندیدار بە سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، تەنانەت لە کاتی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم، حەقدەستی دواخراوەی کرێکاران نادەن.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کرێکارانی شاغڵ لەو شیرکەتانە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان، کەمبوونی حەقدەستەکانیان و هەروەها پێنەدانی مافی بیمەکانیان لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و هەروەها بە هۆی بەرزبوونەوەی ڕۆژانەی ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێران، توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە.
