نیۆیۆرک تایمز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاماژەی بەوە کردووە کە بە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە ڕۆژانی داهاتوودا، هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم بەرزتر دەبێتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، “دۆتاڵد ترامپ” سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕۆژی هەینی لەگەڵ ڕاوێژکارانی باڵای کۆبووەتەوە وپاش هەڵسانگندنی بژاردە نوێکانی هێرش بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بڕیاری توندتر کردنەوەی هێرەشکانی داوە. شایانی باسە کە شەوی هەینی 2ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، بە پێچەوانەی ڕۆژانی ڕابردوو، فەرماندەی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا هیچ هێرشێکی بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم ڕانەگیاندووە و هۆکارەکەی بە کۆبوونەوەی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی ئەمریکا ڕاگەیاندووە.
