کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی زیاتر لە ١٠٠ کرێکاری پترۆشیمی جەم

ناڕەزایەتی زیاتر لە ١٠٠ کرێکاری پترۆشیمی جەم 2 300x240 1

ڕۆژی ڕابردوو، زیاتر لە ١٠٠ کرێکاری بەئەزموونی پترۆشیمی جەم، پاش دەرکرانیان لە سەر کارەکانیان، دژ بەم هەڵوێستەی بەرپرسانی ئەو شیرکەتە ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژەیان بەوە کرد کە بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە لە ڕێگەی شیرکەتە پەیمانکارییەکانەوە، لە ڕستوران و چێشتخانەکانی ئەو شیرکەتە کاریان کردووە، بەڵام بە هۆکاری نادیار  و بە بیانووی نەبوونی داهات، لە سەر کارەکانیان دەرکروان. کرێکارانی ناڕازی لە درێژەدا ئاماژەیان بەوە کردووە کە بەرپرسانی ئەو شیرکەتە خێرا پاش دەرکرانیان لە سەر کارەکانیان، هێزی نوێیان جێگیر کردووە و تەنانەت وڵامی دواخوازییەکانیان نادەنەوە.