کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 2 2 300x210 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو سێ بەندکراوە بە ناوەکانیپەیمان عەزیمی، مێهران موئمنی، ئەیوب موحبی، بە تۆمەتیکوشتنی بە ئەنقەستلە زیندانەکانیدەستگردی ئیسفەهان و نورئابادئێعدام کراون. شایانی باسە کە ساڵی ڕابردوو، لانیکەم یەک هەزار و 922 هاووڵاتی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون و چەند هەزار بەندکراوی دیکەش حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.