کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حۆکمی دە ساڵ زیندان بەسەر هاووڵایەتییەک لە شاری تاران

سەپاندنی حۆکمی سێدارە بەسەر هاووڵایەتییەک لە تاران 3 300x153 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی عەلی سانعی، خوێندکاری بەندکراو لە زیندانی تاران گەورەی پشتڕاست کرد.

ناوبراو ڕێکەوتی 13ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە لە شارستانی مەلارد دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی تارانی گەورە کرابوو. ئەو هاووڵاتییە پاشان لە لایەن دادگا ئینقلابی ڕژیمەوە بە سەرۆکایەتی قازی محەممەدڕەزا عەمووزاد، بە تۆمەتی تەبلیغ دژ بە ڕژیم، کۆبوونەوە و هاوپەیمانی دژ بە ئەمنیەتی وڵات و هەروەها هاوکاری لەگەڵ گروپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، حوکمی 10 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو.