کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هەڵوێستی توندی پاکستان سەبارەت بە هەڕەشە لە سەر کەشتییە بازەرگانییەکانی ئەو وڵاتە

هەڵوێستی توندی پاکستان سەبارەت بە هەڕەشە لە سەر کەشتییە بازەرگانییەکانی 300x169 1

ڕۆژی ڕابردوو، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند کە هەر جۆرە هەڕەشەیەک دژ بە کەشتییە بازەرگانییەکانی ئەو وڵاتە، هەڕەشە دژ بە ئەمنیەتی میللی ئەو وڵاتەیە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە لایەنەکانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە کێشەکانیان بە دیالۆگ چارەسەر بکەن و درێژە بە وتوبێژەکانیان بدەن. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە لە ئەگەری هەر هێرشێکدا بۆ سەر کەشتییەکانی ئەو وڵاتە، مافی وڵامدانەوەیان هەیە.