کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی گوشاری ناوەندە قەزاییەکانی بۆ سەر ناڕازیان و سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەریاندا

درێژەی گوشاری ناوەندە قەزاییەکانی بۆ سەر ناڕازیان و سەپاندنی حوکمی 288x300 1

لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە درێژەی سەپاندنی حوکمی قورسی قەزایی بە سەر هاووڵاتیانی ناڕازی لە ئێران، سێ دەستبەسەرکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز بە ناوەکانیموجتەبا دێهبەندی و کیانووش حەمزەییدوو گەنجی دەستبەسەرکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، بە تۆمەتیموحاربەحوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شارستانی پکدەشت بە ناویئەحەد شکوهیانو لە دەستبەسەرکراوانی ئەو شارە، لە لایەن دادگا ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتی قازی ئیمان ئەفشاری، بە تۆمەتیهەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات، شکاندن و سووتاندنی ئیمکاناتی گشتی و هەروەها بەشداری لە کوشتنی بە ئەنقەستی دوو ئەندامی هێزەکانی ڕژیم، حوکمی سێ جار ئیعدامی بەسەردا سەپێندراوە.