کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لە ناوچەکە

درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆسەر بنکەکانی ئەرتەشی ئەمریکا

سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە بە درۆنی ئینتحاری و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کووەیت، بەحرەین و ئۆردۆن.

سپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە کە سیستەمی بەرگری و ڕاداری، ناوەندە پەیوەندییەکان و پێگەیەکی درۆنی لە بنکەیعلی الاسلامی کردووەتە ئامانج. هەروەها سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە پێگەیالمحرق، سیستەمی پاتریۆتی لە بنکەیالرفاع،  ناوەندی کۆمپانیای ئامازۆن لە بەحرەین و ڕادارێکی بەڕگری لە ئۆردۆنی بە ئامانج گرتووە.جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، ئیدیعاکانی سپای پاسداران لە لایەن ئەو وڵاتانە و ئەمریکاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.