کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی دۆخی پیشەیی کرێکارانی شیرکەتی فولادی ئەزنا

ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی سەرجین بافت دژ بە پێنەدانی حەقدەستەکانیان

بەپێی دوایین زانیارییەکان، کرێکارانی شیرکەتی فولادی ئەزنا، بە هۆی داخستنی ئەو شیرکەتە و کۆتایی هاتنی چالاکییەکانی، بۆ ماوەی یەک ساڵە کە دۆخی پیشەییان بە ناڕوونی ماوەتەوە.

کرێکارانی ناڕازی کە زۆربەیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ لەو شیرکەتەدا چالاکییان هەبووە، ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی داخستنی ئەو کۆمپانیایە، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دۆزینەوەی پیشەیەکی نوێیان نییە. کرێکاران هەروەها جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە مافی بیمەکانیان لە ماوەی ئەم یەک ساڵەدا پێیان نەدراوە و ئەمەش بووەتە هۆی گوشارێکی دیکەی ئابووری لە سەر بنەماڵەکانیان.