بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی سەرجین بافتی زەنجان، بۆ ماوەی زیاتر لە چەند مانگە حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان وەرنەگرتووە.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستەکانیان لە لایەن بەرپرسانی شیرکەتەوە، لە درخێکی زۆر خراپی مەعیشەتیدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا، کرێکاران جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان، درێژە بە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە دەدەن.
