ڕۆژی چوارشەممە٣١پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، حوکمی سێدارەی “مەهدی خانکی” یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە زیندانی قزلحساری کەرەج جێبەجێ کرا.
ناوبراو رێککەوتی ٢١ی رێبەندانی ساڵی ڕابردوو، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ گرووپە دژ بەرەکانی ڕژیم“، “ڕاگرتنی چەک و تەقینەوە“، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە مالی خۆی دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگا ئینقلابەوە حوکمی سێدارە و زەوتکرانی داراییەکانی بەسەردا سەپێندرا.
