رۆژی ڕابردوو، حوکمی دوو سال و نیو زیندانی تەعزیری “سەجاد حائیری” خەلکی شاری ئیلام، نووسەر، دەرهێنەر و مامۆستای زمانی کوردی، لە لایەن دادگای پێداچوونەەی تارانەوە پشتڕاست کرایەوە.
ناوبراو رێککەوتی ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە مالی خۆی دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لە لایەن دادگا ئینقلابی شاری دەماوەند، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” و “تێکدانی بیرۆرای گشتی لە سۆشال میدیا” حوکمی دوو سال و نیو زیندان و دوو سال قەدەغەکردن لە چالاکی لە سۆشال میدیا و ئەندامەتی گرووپە کۆمەلایەتییەکانی بەسەردا سەپێندرا، کە حوکمەکەی لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی تارانەوە پشڕاست کراوەتەوە.
