کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی زیانە گیانیەکانی ڕژیم بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر تەورێز

بەرزبوونەوەی ڕێژەی زیانە گیانیەکانی ڕژیم بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا

میدیای سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی بەیانی دووشەممە ٢٩ی پوشپەڕ بۆ سەر تەورێز، سەربازێکی دیکەی سپای پاسداران کوژراوە.

بەپێی ڕاگەیندراوی میدیاکانی سەر بە ڕژیم، ستوانی دووەممێهداد پاشاییلە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی سپای پاسداران، لە هێرشی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر تەورێز گیانی کوژراوە. شایانی باسە کە بە کوژرانی ئەو ئەندامەی سپای پاسداران لە هێرشەکەدا، ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی ڕژیم بۆ 27 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەیەکی زۆری تریش بریندار و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.