ڕۆژی دووشەممە 29ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، مامۆستایانی لە سەر کار دەرکراوی فەرهەنگیان، دژ بە نایاسایی بوونی دەرکردنیان لە سەر کارەکانیان، لە بەردەم بینای ناوەندی ئاموزش و پەروەرش لە تاران کۆبوونەوە.
مامۆستایانی ناڕازی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە دەکەن کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە سەر کارەکانیان دەرکراون و بە ناچار خانەنشینکراون و سەرەڕای پەسەندکرانی نایاسایی بوونی کردەوەی بەرپرسانی ئاموزش و پەروەرشی ڕژیم، نەک تەنیا هێشتا ئاموزشو پەروەرش وڵامی داخوازییەکانی نەداوەتەوە، بەڵکوو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە گوشارێکی چەند هێندە خراوەتە سەر ناڕازیان. لە درێژەی کۆبوونەوەکە ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان، درێژە بە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوە دژ بە بڕیارە نایاساییەکان دەدەن.
