شەوی ڕابردوو، هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە وڵامی هێرشەکاندا، سپای پاسداران چەندین خاڵی سەربازی و مەدەنی لە وڵاتانی ناوچەکە بە ئامانج گرت.
دولایین زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێگەی سەبازی هێزەکانی ئەمریکا لە ئۆردۆن، ناسراو بە“موفق السلطی“، بە شەندین درۆنی ئینتحاری و مووشەکی بالستیکی بە ئامانج گیراوە. هەروەها پاڵاوگە نەوتییەکان و پێگەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە کووەیت بەر پەلامارەکانی کۆماری ئیسلامی کەوتوون. لە هەمان کاتدا، فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام، بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئەنجامی تەقینەوەی، پاشماوەکانی درۆنەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەوڵێردا، سەربازێکی دیکەی ئەمریکی کوژراوە و سەربازێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.
