بە پێی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، لە درێژەی گرژی و ئالۆزیەکانی نێوان ئیران و ئەمریکا لە مانگی پووشپەڕدا ژمارەیەک زۆر لە هاووڵاتیان بریندار یان گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە ٥٠٠ کەس بریندار و ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ژمارەیەک لەو کەسانە ژنان و مندالانی تەمەن ژێر ١٨ سال بوون. هەروەها لە درێژەی ئەو هێرشانەدا زیاتر لە ١١٦ بنکەی موخابراتی بە ئامانج گیراون کە بە هۆیەوە پەیوەندی بە مۆبایل و ئینتەرنێتی باکووری پارێزگای بەندەر عەباس تووشی کێشە بوە.
