کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستپێکردنی پچڕانی کارەبا لە ئێران بە هۆی نەبوونی وزە

دەستپێکردنی پچڕانی کارەبا لە ئێران بە هۆی نەبوونی وزە 1

ڕاپۆرتە نوێیەکان باس لە بەردەوامیی قەیرانی کەمبوونی کارەبا و ئەگەری فراوانبوونی بۆشایی نێوان بەرهەمهێنان و بەکاربردن بۆ نزیکەی ١٨ هەزار مێگاوات دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، پچڕانی کارەبا لە شارە جیاوازەکانی ئێران، بە شێوەیەکی فەرمی لە مانگی پووشپەڕەوە دەستی پێکردووە. لە نوێترین ڕاپۆرتی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی پەرلەمانی ئێراندا هاتووە کە، قەبارەی کەمبوونی کارەبا لە سیناریۆیەکی ڕاستیدا بە نزیکەی ١٣ هەزار و ٦٠٠ مێگاوات خەمڵێندراوە، بەڵام لە سیناریۆیەکی ڕەشبینانەدا ئەگەری هەیە بۆ ١٨ هەزار و ٧٩٦ مێگاوات بەرز ببێتەوە. ڕاپۆرتەکە پێشبینیشی کردووە کە لە کاتی لوتکەی بەکاربردندا، توانای دابینکردنی هاوکاتی کارەبا تەنیا دەوروبەری ٦٨ هەزار و ٤٢٠ مێگاوات دەبێت، لە کاتێکدا ئاستی خواست و پێداویستی بۆ وزە لە ٨١ هەزار مێگاوات تێدەپەڕێت.