ڕۆژی پێنجشەممە 25ی پووشپەڕ، کرێکارانی شاغڵ لە کانگەی بەرکەمڕەی بەردینی کرمان، دژ بە بایەخ نەدانی بەرپرسان بە ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران، کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشوو، کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسان و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی کانگە لە ئێران گیانیان لە دەست دەدەن. هەروەها لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا کرێکاران خوازیاری بایەخ دانی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە داخوازییەکانیان، وەدیهاتنی داخوازییە دواخراوەکان و هەروەها دابین کردنی بیمەی دەرمانی، ئیمەنی شوێنی کار و ئیمکاناتی ڕیفاهی بوون.
