ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە کارمەندانی بەشی تەندروستی شارستانی جاسک، دژ بە شێوازی پێدانی مەزایا و بڕینی بەشێک لە مافەداراییەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کارمەندانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کارمەندان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان و هەروەها ڕوونکردنەوەی شێوازی پێدانی مەزایا و حەقدەستەکانیان، درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.
