کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی سپای پاسداران لە سەر کەشتیوانی و بازەرگانی جیهان

هەڕەشەی سپای پاسداران لە سەر کەشتیوانی و بازەرگانی جیهان 1

سپای پاسداران لە بەیاننامەیەکی تونددا هۆشداری دا کە ئەگەر ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوت و گازی ئێران بکرێت، ئەمنییەتی کەشتیوانی و بازەرگانی دەریایی لە ناوچەکەدا دەکەوێتە مەترسییەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەگەر ئەمریکا ڕێڕەوی دەریایی هند دابخات، واشنگتۆن و هاوپەیمانەکانی دەبێت چاوەڕوانی داخستنی ڕێڕەوە ئاویی و بازەرگانییە سەرەکییەکانی دیکەی گواستنەوەی نەوت و گاز لە ناوچەکەدا بن. سپای پاسداران ئەم هەنگاوەی بە هەڕەشەیەک بۆ ئازادیی کەشتیوانی و بازەرگانی دەریایی ناوچەکە ناو بردووە و جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر گواستنەوەی جیهانی هەبێت.