کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بازاڕیانی تاران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بازاڕیانی تاران 1

ڕۆژی ڕابردوو، بازاڕیان لە چەندین ناوچەی تاران دژ بە سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، دەکانەکانیان داخست و کۆبوونەوە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ناڕازیان بە کۆبوونەوە لە بازاڕی چەهارسوو و عەلائەدینی تاران و هەروەها بە وتنەوەی درووشم دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی، ئاماژەیان بەوە کرد کە بە هۆی سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە نەک تەنیا داهاتیان نییە، بەڵکوو توانای کڕینی بەرهەمە نوێکانیان نییە و ئەمەش بووەتە هۆی خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەگەر بەرپرسانی ڕژیم هەوڵی چارەسەر کردنی کێشە داراییەکانی هاووڵاتیان نەدەن، پەرە بە ناڕەزایەتییەکان دەدەن.