یونس ئازادبەر، زیندانی سیاسی پێشوو و خەڵکی گیلان، ئەمڕۆ لە بەردەم زیندانی لاکانی ڕەشت بانگەوازی بۆ پشتیوانی و پەرەپێدانی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە کرد.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە ببێت بە هێمای خەباتی هاووڵاتیان دژ بە فاشیزمی ئیسلامی ڕژیم. ئەو هاووڵاتییە هەروەها جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ژیانی زیندانیانی محکوم بە ئێعدام لە زیندانی لاکانی ڕەشت لە مەترسیدایە.
