کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی بەرفراوانی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

هێرشی بەرفراوانی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

بەپێی دوایین زانیارییەکان، پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە چەندین شار و ناوچەی جیاوازی ئێران، لە ڕێگەی چەندین مووشەک و هێرشی ئاسمانییەوە، بە ئامانج گیراون.

فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئەمریکا ناسراو ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بۆ سەر سیستمەکانی بەرگری کەناراوەکان و بنکەکانی کۆگا و هاوێشتنی موشەکی کرووز ئەنجامدراون تا توانایی ڕژیم بۆ هێرش بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لەگەرووی هورموزتێکبشکێنرێت. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شەپۆلی دووهەمی هێرشەکان لە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ بە چڕی دەستیپێکردووە. لە کاتی ئەم هێرشانەدا، لە شاریئەهواززیاتر لە ١٥ تەقینەوەی بەهێز لەکیانشەهر،لەشکەری ٩٢ی زرەییو سیستەمی بەرگری هەواییزەردەشتبیستراون وئیدارەی ئیتلاعاتوماڵە ئەمنییەکانی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم کراونەتە ئامانجو و هەروەها بەهۆی نزیکبوونی تەقینەوەکان لەنەخۆشخانەی شەهید بەقائی، ئەم ناوەندە تەندروستییە بە تەواوی چۆڵکراوە و هێڵی ئینتەرنێتی شاریش تووشی پچڕانی جددی بووەتەوە. هاوکات لەچابەهارلانیکەم سێ تەقینەوەی گەورە ڕوویداوە و وێستگە و بازگەیئەحمەد ڕێژەبە تەواوی وێران بووە. هەروەها بنکەی هێزی ئاسمانی لەکەنارکو بارەگایەکیسپای پاسدارانلەمەنووجانی پارێزگایکرمانکراونەتە ئامانج. لە بەرانبەردا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە هاوێشتنی چەندین موشەک لەبنکەی موشەکیی چەمرانلەکرماشانو هێنانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژیم بۆ ئاسمانیتاراندەکەن.