بەیانی چوارشەممە 24س پووشپەڕ، لە شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، چەندین هێزی ڕژیم کوژران یان بە سەختی بریندار بوون.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە ئەنجامی بە ئامانج گرتنی پادکانی تیپی 388ی ئەرتەشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شارستانی “بمپوور” سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، زیاتر لە 50 سەربازی ڕژیم بریندار و چەندین کەسی دیکەش کوژران. شایانی باسە کە بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ژمارەی کوژراوانی ئەم هێرش زۆرترە و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکان، لە کاتی هێرشەکەدا کوژراون. هاوکات، لە درێژەی تێکهەڵچوونە سەربازییەکاندا، بنکە و بارەگاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی ئەهواز، بووشێهر، دزفوول، قشم، بەندەرعەباس و چەندین شاری دیکە، بە ئامانج گیراون و بە هۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی بەریان کەوتووە.
