کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی سێ کرێکار بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار

گیانلەدەستدانی سێ کرێکار بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار 1

بە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ کرێکار لە شارەکانیئەراک و سەبزەوار، بە هۆی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ئیمەنی شوێنی کاری کرێکاران، تووشی ڕووداو بوون و گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، کرێکارێکی بیناسازی لە شارستانیسەبزەوارسەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور، بە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزاییەوە گیانی لەدەستداوە. هاوکات دوو کرێکاری دیکەی تەمەن 25 و 65 ساڵ، لە شاری ئەراک، بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی ڕژیم بە ژیانی کرێکاران، تووشی گازگرتوویی بوون و گیانیانلەدەستداوە. شایانی باسە کە لە ساووڵی ڕابردوودا، زیاتر لە پێنج هەزار کرێکار لە ئێران، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار، تووشی ڕووداوی کار بوون و لە ئەنجامدا، 586 کرێکار گیانیان لەدەستداوە.