کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی عەقیدەتی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی عەقیدەتی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

ڕۆژی چوارشەممە 24ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، دوو بەندکراوی عەقیدەتی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەکانیان بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو دوو بەندکراوە بە ناوەکانیمەحیەدین عەبدوڵڵاهی و حسێن پاڵانیلە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە بە تۆمەتیشۆڕشی چەکداری دژ بە کۆماری ئیسلامیدەستبەسەر و پاشان حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە کە حوکمی سێدارەی ئەو دوو بەندکراوە بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان بەڕێوەچووە و هێشتا تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە.