کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی چەندین فەرماندە و هێزی حەماس لە کەرت یغەزە

کوژرانی چەندین فەرماندە و هێزی حەماس لە کەرتی غەزە 2

ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆن و هێرشی ئاسمانیدا لە کەرتی غەززە، فەرماندەیەکی باڵای هێزی دەریایی بزووتنەوەی حەماس و چەندین چەکداری ئەو گرووپە کوژراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وتەبێژی ئەرتەشی ئیسرائیل، لە هێرشێکیاندا بۆ سەر شاری غەززە،ئوسامە نەعیم حامد شەملەخ، فەرماندەی گرووپێک لە هێزی دەریایی حەماس کوژراوە. بە گوتەی ئەرتەشی ئیسرائیل، شەملەخ لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕۆڵی سەرەکی لە بونیادنانەوە و بەهێزکردنی تواناکانی یەکەی دەریایی حەماس و داڕشتنی پلانی ئۆپەراسیۆنی دەریاییدا هەبووە. هاوکات لە ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا لە باکووری کەرتی غەززە، سێ ئەندامی چەکداری حەماس کە بە مەبەستی هێرش بۆ سەر سەر هێزەکانی ئیسرائیل بوون، لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە کراونەتە ئامانج و کوژراون.