کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی پەرەستاران لە شیراز

کۆبوونەوەی پەرەستاران لە شیراز 2

ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە پەرستاران و کارمەندانی پزیشکی لە شاری شیراز دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە پەرستاران لە بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شیراز، سەرەڕای وتنەوەی درووشم دژ بە کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژیانی کادری دەرمانی وڵات، خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و کارانە دواخراوەکان و هەروەها وەرگرتنی هێزی کاری نوێ بوون.