کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

درێژەی هێرشەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 2

شەوی ڕابردوو، شەپۆلی سێهەمی هێرشە بەرفراوانەکان بۆ سەر دەیان پێگە و دامەزراوەی سەربازیی ڕژیم لە سەرتاسەری ئێران ئەنجام درا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، لە ئۆپەراسیۆنێکی پێنج کاتژمێریدا بە بەکارهێنانی مووشەک و درۆنی بێفڕۆکەوان، ئامانجە سەربازییەکانی ڕژیم لە ناوچەکانی بووشێهر، چابەهار، جاسک، کەنارەک، ئەبوو مووسا و بەندەر عەباس هێرش کراوەتە سەریان، کە تێیدا سیستەمی بەرگریی، بنکەکانی مووشەک و درۆن، و تواناکانی دەریایی ڕژیم کراونەتە ئامانج. هاوکات ڕاپۆرتەکان باس لە تەقینەوەی بەهێز و بۆردومانی چڕ لە شارەکانی ئەهواز، مەشهەد، ئیسفەهان، کیش، جەم، سیریك، سەراوان و هەروەها بە ئامانج گرتنی بنکەیەکی سوپای پاسداران لە شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن. لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی شەورای شاری تاران، پشتڕاستی کردەوە کە ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای وڵاتەکە لەم هێرشانەدا کراوەتە ئامانج. سێنتکۆم لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ئێستا زیاتر لە ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە ناوچەکە جێگیر کراون و بە ئامادەیی تەواوەوە بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ کەمکردنەوە و لەنێوبردنی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی.