کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە سێدارە دانی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی شەپۆلی لەسێدارەدانەکاندا، سزای مەرگی دوو بەندکراوی لە زیندانەکانی عادڵئابای شیراز و دیزڵ‌ ئابای کرماشان جێبەجێ کرد.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ڕەحیم خانلی کە پێشتر بە تۆمەتە تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی عادڵ‌ ئابای شیراز جێبەجێ کرا. لە لایەکی دیکەوە، پاش تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک، ئاشکرا بووە کە لە ٢٥ی جۆزەردانیشدا، بەندکراوێکی دیکە بە ناوی کەریم کەرەمی تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی گوندی بریمەوەندی کرماشان، لە زیندانی دیزڵئابای ئەو شارە لەسێدارە دراوە. ناوبراو پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسدرا سەپێندرابوو.