کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی و هوشداری سەبارەت بە دەریاوانی لە گەرووی هورموز

گەمارۆی نوێی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی و هوشداری سەبارەت بە دەریاوانی

ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەمارۆی نوێی خستە سەر چەندین کەس و ناوەندی سەر بە کۆماری ئیسلامی و لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی دەریاوانیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە هەوڵەکانی تاران لە گەرووی هورمز هۆشداری دا.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە بە هۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە گەرووی هورمز، سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک کەس و دامەزراوەدا سەپاندووە. لەم گەمارۆیانەدا کەسانێکی وەک عەلی ئەنساری، بازەرگان و بانکیی ئێرانیی لە دوبەی، و چەندین نووسینگەی گەورەی ئاڵوگۆڕی دراو، کە ساڵانە چەندین ملیارد دۆلاریان بۆ سوپای پاسداران و بانکە سزادراوەکان گواستووەتەوە، کراونەتە ئامانج. هاوکات لەگەڵ ئەمە، ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی ئاژانسی دەریاوانیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتوندی بڕیارە تاکلایەنەکانی ئێرانی بۆ کۆنترۆڵکردن و چاودێریکردنی هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز ئیدانە کرد. ئەم ئەنجومەنە داوای لە ٤٠ وڵاتی ئەندام کردووە کە بە هیچ شێوەیەک بڕیارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ داخستن، ڕێگریکردن، یان دەستتێوەردان لە مافی تێپەڕبوونی ئازادی کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لەم گەرووە ستراتیژییەدا قبووڵ نەکەن.