کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە سێدارە دانی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 1 4

دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی لە زیندانی ناوەندیی سمنان جێبەجێ کرد و لە لایەکی دیکەشەوە سزای مەرگی دوو هاووڵاتی دیکەی لە شاری تاران پەسەند کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥، حوکمی لەسێدارەدانی دوو گەنج بە ناوەکانی حسێن وەحیدپوور تەمەن ٢٤ ساڵ و فەرشاد پەهلەوانی تەمەن ٢٦ ساڵ، کە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی ناوەندیی سمنان حوکمەکانیان جێبەجێ کرا. لە هەمان کاتدا، دیوانی باڵای وڵات سزای لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی دیکەی بە ناوەکانی قادر و ئیرەج لە تاران پەسەند کردووە، کە ئەوانیش لە دۆسیەیەکی پەیوەندیدار بە کێشەی دارایی و تێکهەڵچووندا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای مەرگیان بەسەردا سەپێندراوە و دۆسیەکەیان ڕەوانەی قۆناغی جێبەجێکردن کراوە.