کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

پووچەڵکردنەوەی دەیان پیلانی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی لە لایەن پۆلیسی بریتانیاوە

پووچەڵکردنەوەی دەیان پیلانی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی لە لایەن پۆلیسی

ڕۆژی ڕابردوو، پۆلیسی دژەتیرۆری بریتانیا ڕایگەیاند کە ژمارەی دۆسیە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و دەیان پیلانی کۆماری ئیسلامییان دژی ناڕازیان لەو وڵاتە پووچەڵ کردووەتەوە.

بەرپرسانی ئەمنیی بریتانیا لە کۆبوونەوەیەکی میدیاییدا ئاشکرایان کردووە کە بەشێکی زۆر لە سەرچاوەکانی پۆلیسی دژەتیرۆر و ئاسایشی ناوخۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی تاران تەرخان کراوە. ئەوان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە ساڵی ٢٠٢٥ەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٢٠ پیلان و دۆسیەی پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامییەوە کە ئامانج لێیان کوشتن، ڕفاندن، هەڕەشەی جەستەیی و بەکارهێنانی میلیشیاکان بووە، لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی بریتانیاوە پێشیان پێگیراوە و پووچەڵ کراونەتەوە. لەم ڕاپۆرتەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئەم وڵاتە هاوکات لەگەڵ هەڕەشەی تێرۆریزم و توندڕەویی ناوخۆیی، ڕووبەڕووی هەڕەشەی وڵاتانی نەیاری وەک ڕووسیا، چین و کۆماری ئیسلامی بووەتەوە و ڕێژەی دۆسیەکانی تایبەت بە ئاسایشی نەتەوەیی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەسەدا پەنجا زیادی کردووە.