شەوی پێنجشەممە 18ی پووشپەڕ، شەپۆلێکی نوێ لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە باشووری ئێران دەستی پێکردووە و زنجیرەیەک تەقینەوەی گەورەی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز و یەک لە دوای یەک لە شارەکانی ئەهواز، بەندەرعەباس، بووشێهر، چابەهار و کەنارەک بیستراوە. لە هەمان کاتدا، سەرچاوە خۆجێییەکان باس لە هێرشی قورسی ئاسمانی بۆ سەر دوورگەکانی قشم، کیش و ئەبوومووسا و تەنانەت بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە شاری کرمانیش دەکەن. شایانی باسە کە هەرچەندە میدیاکانی سەر بە ڕژیم هەواڵی تەقینەوەکانیان لە بەشێک لەم ناوچانە پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئامارێکی وردیان سەبارەت بە قەبارەی زیانەکان بڵاو نەکردووەتەوە.
