مارک ڕوتە سکرتێری گشتی ناتۆ سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە ئەم وڵامدانەوەیە کارێکی یەکلاکەرەوە و زۆر پێویست بووە.
مارک ڕوتە جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە کاتێک ئاگربەست لە ئارادایە و ڕژیمی کۆماریئیسلامی پێشێلی دەکات، دەبێت ئەمریکا وڵامێکی قورس و یەکلاکەرەوەی هەبێت. ناوبراو بەتایبەتی ئاماژەی بە هێرشەکانی ڕۆژانی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەشتییە بازەرگانییەکان کرد و وڵامدانەوەی سەربازیی ئەمریکای بە کارێکی تەواو پێویست زانی. سکرتێری گشتی ناتۆ هەروەها دڵنیایی دا کە ئەم جۆرە پێشهاتە سەربازییانە نابێت هیچ کاریگەرییەک لەسەر ڕەوتی کۆبوونەوەکانی ئێستای هاوپەیمانییەکە دابنێن. جێگای ئاماژەیە کە ئەم هەڵوێستە ڕوونەی ناتۆ نیشاندەری پشتیوانیی تەواوەتییە لە کردەوەکانی واشنگتن دژی پێشێلکارییەکانی تاران، کە دەتوانێت گرژییەکانی ناوچەکە و قەیرانە دیپلۆماسییەکان زیاتر و قووڵتر بکاتەوە.
