کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبەشکرانی فاتمە سپێهری لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان لە زیندان

بێبەشکرانی فاتمە سپێهری لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان لە زیندان

بە پێی دوایین زانیارییەکان، فاتمە سپێهری بەندکراوی سیاسی لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد سەرەڕای خراپی دۆخی تەندروستی لە مافی چاودێری پزیشکی و ناردن بۆ نەخۆشخانە بێبەش کراوە.

ڕاپۆەرتوکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم بەندکراوە سیاسییە کە بەدەست نەخۆشی دڵەوە دەناڵێنێت، بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە ڕێگری لێدەکرێت. ئەسغەر سپێهری، برای ئەم بەندکراوە ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای پێشنیاری پزیشک بۆ بینینی پزیشکی پسپۆڕی دڵ لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، بەرپرسانی زیندان ئەم کارەیان ئەنجام نەداوە و تەنیا پاش تێکچوونی باری تەندروستی لە مانگی گوڵاندا، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. بە وتەی ناوبراو، پزیشک بڕیاری دابوو کە لە مانگی جۆزەردان دووبارە پشکنینی بۆ بکرێتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو پشکنینە ئەنجام نەدراوە. لە لایەکی دیکەوە، بەشێکی زۆر لە دەرمانە پێویستەکانی ئەم بەندکراوە تەواو بوون و درێژەدان بە چارەسەرییەکەی پێویستی بە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ و نوێکردنەوەی دەرمانەکانی هەیە، کە بێبەشکردنی لەم مافە، مەترسییەکی جیددی لەسەر ژیانی درووست کردووە.