کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی کاشان

لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی کاشان 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی تەمەن ٣٢ ساڵ بە ناوی ئیسماعیل قەدیری کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتن سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی کاشان حوکمەکەی جێبەجێ کرا.

بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕ حوکمی سێدارەی ئەم بەندکراوە لە زیندانی ناوەندیی کاشان بەڕێوەچوو. سەرچاوە ئاگادارەکان باس لەوە دەکەن کە ئیسماعیل قەدیری خەڵکی کاشان، نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەر لە کاتی تێکهەڵچوونێکی زارەکی و جەستەییدا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دواتر لە لایەن دادگای کەیفەریی یەکی پارێزگای ئیسفەهانەوە دادگایی کرا و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.