لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ئەرتەشی ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر بنکەکانی حەماس لە غەزە و هەروەها ناوچەکانی باشووری لوبنان چڕتر کردووەتەوە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرائیل و ڕێکخراوی ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ناسراو بە شاباک، لە باکوور و باشووری غەزە دوو فەرماندەی باڵای حەماس کوژراون. لەم هێرشانەدا کە بە شێوەی ئامانجدار ئەنجام دراون، ئەحمەد یەحیا ئیبراهیم بەتش فەرماندەی یەکێک لە گرووپە نوخبەکانی حەماس لە باکووری غەزە و حەموودا ئەبوودەقە لە فەرماندەکانی یەکەی ئیتلاعاتی سەربازیی حەماس لە باشووری غەزە کراونەتە ئامانج. ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئەم کەسانە ڕۆڵی سەرەکییان لە داڕشتن و جێبەجێکردنی هێرشەکانی دژی هێزەکانیان هەبووە و وەک هەڕەشەیەکی دەستبەجێ هەژمار دەکران. لە لایەکی دیکەشەوە و هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر باشووری ئێران، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەندین پێگەیان لە ناوچەکانی باشووری لوبنان بە توندی بۆردومان کردووە. لەم هێرشانەدا ناوچەکانی بەیت یاحوون، بەرعشیت، نەبەتیە ئەلفوقا و چیای عەلی تاهر کراونەتە ئامانج، کە نیشان دەدات قەیرانەکان لە ناوچەکەدا و بەتایبەت لە بەرەی باشووری لوبنان چوونەتە قۆناغێکی نوێوە.
