کرێکارانی شاغڵ لە یەکەکانی ئۆپەراسیۆنی مەسجد سوڵەیمان دژ بە وەرنەگرتنی حەقدەست و مەزایاکانیان هوشدارییان داوە کە بە هاوڕێیەتی بنەماڵەکانیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٦ ڕۆژ لە مانگی پووشپەڕ، ئەم کرێکارانە هێشتا حەقدەست و مەزایای مانگی جۆزەردانیان وەرنەگرتووە. پەیمانکاران بە هاوکااری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شیرکەتەکە بە بیانووی جۆراوجۆری وەک کەمبوونی سەرچاوە داراییەکان، تێکچوونی سیستەمی بانکی و پشووە لەبننەهاتووەکان، خۆیان لە پێدانی مافی کرێکاران دەبوێرن و تەنیا بەڵێنی بێبنەما دەدەن. ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەی کە بارودۆخێکی سەختی مەعیشەتی بە سەر کرێکاراندا بسەپێندرێت و ژیانی خێزانەکانیان تووشی قەیران ببێت. لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییانەدا، کرێکارانی ناڕازی بە توندی هوشدارییان داوە کە ئەگەر شیرکەتی پەیوەندیدار لە زووترین کاتدا هەنگاو بۆ پێدانی حەقدەست و مەزایاکانیان هەڵنەگرێت، ئەوان بە ئامادەبوونی بنەماڵەکانیان لە بەردەم بینای فەرمانداری مەسجد سوڵەیمان کۆدەبنەوە.
