کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی شوعەیب موعەیدی شەکیب لە خواردن

مانگرتنی شوعەیب موعەیدی شەکیب لە خواردن 1

بەپێی دوایین زانیارییەکان،شوعەیب موعەیدی شەکیببەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، دژ بە بێبەشکرانی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمان، مانی لە خواردن گرتووە.

ناوبراو کە بۆ ماوەی زیاتر لە 9 ڕۆژە مانگرتنەکەی دەستپێکردووە، بۆ ماوەی چەندین مانگە، سەرەڕای پێشنیاری پزیشکانی زیندان بۆ پێدانی مورەخەسی دەرمانی یان ناردنی بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان، لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە ڕێگری لە پێدانی ئەم مافە ڕەوایە دەکرێت و دۆخی تەندروستی لە خراپیدایە. شایانی باسە کە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سەبارەت بە مەترسی لە سەر گیانی ئەو هاووڵاتییە هوشداری جددیان داوە و داوایان لە کۆمەڵگای نێودەڵەتی کردووە هەنگاوی بە کردەوەیان دژ بە جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی هەبێت.