کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبەشکرانی بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی پێویست

بێبەشکرانی بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین لە مافی دەستڕاگەیشتن

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ،سیامەک ئەمینیبەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، سەرەڕای تووشبوونی بە چەندین نەخۆشی، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی پێویست بێبەش کراوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو بۆ ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە کە بە هۆی لە بەر نەکردنی جلوبەرگی زیندان، سەرەڕای خراپبوونی دۆخی تەندروستی، لە مافی وەرگرتنی مورەخەسی دەرمانی و هەروەها ناردنی بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان بێبەش کراوە و ئەمەش مەترسییەکی جددی لە سەر ژیانی درووست کردووە. شایانی باسە کە ناوبراو ڕێکەوتی 1ی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، بە هۆی نەبوونی ئیمکاناتی پێویستی دەرمان لە زیندان، ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقانی تاران کرا، بەڵام بە هۆی نەبەستنی پێبەند و دەستبەندی زیندان، بەبێ ئەوەی کە ماوەی دەرمانەکەی کۆتایی بێت، دیسان ڕەوانەی زیندان کرایەوە.