کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییەکی بازەرگانی لە نزیک لەنگەرگەی حودەیدە

هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر کەشتییەکی بازەرگانی لە نزیک لەنگەرگەی

ڕۆژی ڕابردوو، ڕێکخراوی ئۆپەراسیۆنی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کەشتییەکی بارهەڵگر لە دووری ٣٠ مایلی دەریایی لە باشووری ڕۆژاوای بەندەری حودەیدەی یەمەن پێگەیشتووە.

ئەم کەشتییە بازرگانییە پەیامی فریاکەوتنی ناردووە و ڕایگەیاندووە کە لە لایەن چەکدارانی نەناسراوەوە هێرشی کراوەتەسەر، هاوکات دەوڵەتی یەمەن پشتڕاستی کردووەتەوە کە ١٤ سەربازی لە هێرشی هێزەکانی حوسی لە باشووری حودەیدە کوژراون. ئەم شەڕ و پێکدادانە توندانە تەنیا ڕۆژێک پاش ئەوە ڕوودەدەن کە حوسییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، بە تۆمەتی ڕێگریکردن لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی ئێرانی لە یەمەن، هەڕەشەی هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عەرەبستانی سعوودییان کردبوو.