کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دەستپێکردنەوەی بازەرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی و قەتەر

دەستپێکردنەوەی بازەرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی و قەتەر 1 1

ڕاوێژکاری بازرگانیی کۆماری ئیسلامی لە دەوحە ڕایگەیاند کە بازرگانی دەریایی نێوان ئێران و قەتەر پاش پێنج مانگ ڕاوەستان و قەدەغەکردنی هاتوچۆ، دووبارە دەستی پێکردووەتەوە.

ئەم بڕیارە پاش ئەوە دێت کە وەزارەتی گواستنەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هاتوچۆی هەموو جۆرە کەشتییە بازرگانییەکان ئازادە و کەرەستەی پاراستنی پێویست دابین کراوە. شایانی باسە کە پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی قەتەر بەهۆی دۆخی نائارامی ئەمنی لە ناوچەکەدا، داوایان لە خاوەنی هەموو جۆرە کەشتییەک کردبوو کە چالاکییە دەریاییەکانیان ڕابگرن، بەڵام ئێستا گەشتە بازرگانییە دەریاییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی ئاسایی.