بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، کرێگ و لیندزی فۆرمەن، دوو شارومەندی وڵاتی بریتانیا کە لە بەندیخانەی ئێڤیندا بەندکراون، دژ بە جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان و بێبەشبوونیان لە مافە یاساییەکانیان، هێشتا لە مانگرتن لە خواردن بەردەوامن.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆخی تەندروستی ئەم دوو بەندکراوە بەتایبەت لیندزی فۆرمەن بەهۆی بێبەشبوونیان لە چاودێری پزیشکی و نەبوونی پشکنینی ڕێکخراو زۆر خراپە. هاوکات کرێگ فۆرمەنی، زیاتر لە ١٦ کیلۆگرام لە کێشی خۆی لەدەست داوە و ژێر گوشارێکی زۆری جەستەیی و دەروونی دان. شایانی باسە کە ئەو دوو بەندکراوە بیانییە تەنیا لەم دواییانەدا ڕێگەیان پێدراوە پێوەندی بە پارێزەرەکەیانەوە بکەن.
