کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە پێشوازی نەکردنی خەڵکی تاران لە ڕێوەڕەسمی ناشتنی خامنەیی

ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە پێشوازی نەکردنی خەڵکی تاران لە ڕێوەڕەسمی ناشتنی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، سەرەڕای بڕیاری فەرمی حکوومەت بۆ داخستنی زۆرەملێی بازاڕ و پیشەکانی تاران بە مەبەستی بەڕێوەچوونی ڕێوەڕەسمی حکومەتی ناشتنی عەلی خامنەیی، وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان نیشان دەدەن کە کاسبکاران دووکانەکانیان دانەخستووە و پێشوازییان لەم مەراسیمە نەکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تێچوویەکی میلیاردی بۆ ئەم ڕێوەڕەسمە تەرخان کراوە و هەموو میدیاکانی دەسەڵات بۆ کۆکردنەوەی خەڵک بەسیج کرابوون، بەڵام ڕێژەی ئامادەبووان تەنانەت بەقەد نیوەی توانای یاریگای ئازادیش نەبووە. دانەخستنی بازاڕی تاران و چۆڵبوونی شوێنی مەراسیمەکە، لە لایەن شرۆڤەکارانەوە وەک نیشانەیەکی ڕوونی تێپەڕینی کۆمەڵگای ئێران لەم دەسەڵاتە دیکتاتۆرییە دەستنیشان کراوە کە ناتوانێت تەنانەت بۆ دوایین شانۆی ڕێبەرەکەشی دڵسۆزی گشتی بەدەست بهێنێت.