کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر وەحید خانە سەنەمی

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر وەحید خانە سەنەمی 1

وەحید خان‌سەنەمییەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو کە ئێستا لە زیندانی تارانی گەورە ڕاگیراوە، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی موحارەبە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ناوبراو لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا لە لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی قازی سەڵەواتی بەڕێوەچوو و حوکمی سێدارەکەی لەم ڕۆژانەی دواییدا بە فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە. ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٤، لە پێوەندی لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان دەستبەسەر و پاش تێپەڕکردنی قۆناغی لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەی قورس، ڕەوانەی بەندیخانەی فەشافوویە کرا کە ئێستاش لە بارودۆخێکی زۆر دژواردا لەو گرتووخانەیەدا ڕاگیراوە.