کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەرکردنی لانیکەم ٤٠ کرێکاری شارەداری سەراوان بە هۆی داواکارییە مەعیشەتییەکانیان

دەرکردنی لانیکەم ٤٠ کرێکاری شارەداری سەراوان بە هۆی داواکارییە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٤٠ کرێکاری پەیمانکاری شارەداریی سەراوان، تەنیا بەهۆی بەدواداچوون و داواکردنی حەقدەستە دواخراوەکانیان، بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ لە سەر کارەکانیان دەرکران.

ئەم کاردانەوە توندەی بەرپرسانی ڕژیم لە کاتێکدایە کە وەڵامی بەردەوامی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ داواکارییە مەعیشەتی و سنفییەکانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، هەمیشە پشتبەستن بووە بە دۆسیەسازیی ئەمنی، دەرکردنی بەکۆمەڵ یان سەپاندنی حوکمی قورس لە لایەن دەزگا قەزاییەکانەوە. جێگای ئاماژەیە کە دەرکردنی ئەم کرێکارانە بارودۆخی ژیان و بژێوی خێزانەکانیانی لەم قەیرانە ئابوورییەدا بە تەواوی ڕووبەڕووی مەترسی کردووەتەوە.