کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی سنە دژ بە بێبەری کردنی جەماڵ محەممەدی لە دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی

ناڕەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی سنە دژ بە بێبەری کردنی جەماڵ محەممەدی 2

بەپێی دوایین هەواڵەکان، خوێندکارانی زانکۆی سنە دژ بە بێبەری کردنی یەکێک لە مامۆستایانی ئەو زانکۆیە لە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر خوێندکارانی ژنی ئەو زانکۆیە، بە توندی ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ڕۆژی دووشەممە 8ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی سنە، دژ بە بێبەری کردنیجەماڵ محەممەدیمامۆستای کۆمەڵناسی زانکۆی سنە لە دۆسیەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر زیاتر لە 17 ژنی خوێندکاری ئەو زانکۆیە، کۆبوونەوە. خوێندکارانی ناڕازی لە کۆبوونەوەکەدا سەرەڕای پشتیوانی لە ئاشکرا کردنی ئەم تاوانە لە لایەن خوێندکارانەوە، جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی سزادانی ناوبراو درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن و بە توندی ئیدانەی حوکمی بێبەری کردنی ئەو مامۆستایەیان لە لایەن وەزارەتی زانستەوە کرد.