کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی شۆفێرانی کامیۆن لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان

دۆخی خراپی شۆفێرانی کامیۆن لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان 1

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شۆفێرانی کامیۆن لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، بوون بە قوربانی جیاکاری بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و دۆخی ژیانیان لە خراپیدایە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، شۆفێرانی کامیۆنی ئەو پارێزگایە کە بەرهەم بۆ دەرەوەی وڵات هەنادە دەکەن، پێویستە لە بە چەندین کاتژمێر یان چەندین ڕۆژ، چاوەڕوانی تێپەڕبوون لە سنوورەکان بن. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بازەرگانییەکی نایاساییان لە سنوورەکانی ئەو پارێزگایە دەستپێکردووە و تەنانەت شۆفێرەکانیان چاوەڕوان نامیننەوە. شۆفێرانی ناڕازی جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە لە ئەگەری بەردەوامی ئەم بارودۆخە، مان دەگرن و تەنانەت هەوڵ دەدەن ناڕەزایەتییەکانی کامیۆنداران لە سەرتاسەری پارێزگای سیستان و بەلوچستان ڕابگەینن.