کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگەوازی ڕێکخراوەی خوێندکارانی پێشڕەو دژ بە سەرکوتی خوێندکاران لە ئێران

بانگەوازی ڕێکخراوەی خوێندکارانی پێشڕەو دژ بە سەرکوتی خوێندکاران

 

ڕۆژی چوارشەممە 10ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، ڕێکخراوەی خوێندکارانی پێشڕەو لە ئێران، دژ بە سەرکوتی بەربڵاوی خوێندکاران، بانگەوازی پشتیوانی لە ئێران و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد.

بە بەیانناممەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی ڕێگری لە سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەکی دیکە لە زانکۆکانی ئێران، بەوپەڕی توندوتیژییەوە خوێندکارانی ناڕازی سەرکوت دەکات. لە درێژەی بەیاننامەکەدا داوا لە هەموو ڕێکخراوە فەرهەنگی و مەدەنییەکان، چالاکانی خوێندکاری و هەروەها دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ کراوە کە دژ بە جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی بێدەنگ نەمێنن و هەڵوێستی بە کردەوەیان هەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ کەمبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، ڕێژەی سەرکوتی هاووڵاتیان و ناڕازیان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان دەستبەسەر یان حوکمی قورسی قەزاییان بەسەردا سەپێندراوە.